AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:١٤:١٢ د.ن
1326770

ڕەئیسی تواناکانی هێزی دەریایی ئەرتەش لە «جاسک» بەسەر دەکاتەوە

بە بۆنەی ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەشەوە، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی تواناکانی ئەم هێزە سەردانی دووهەمین ناوچەی دەریایی جاسکی کرد.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لە سەروبەندی ٧ی سەرماوەز، ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەش، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، سەردانی دووهەمین ناوچەی دەریایی ئەم ھێزەی لە جاسک دا کرد.

لەم سەردانەدا، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمیری سەرلەشکر«سەیید عەبدولڕەحیم موسەوی»، ئەمیری سەرتیپ«محەممەد ڕەزا ئاشتیانی»، وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان و ئەمیری دەریاوان «شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش، یاوەری سەرۆکی کۆماری ئێرانی ئیسلامی بوون لەم سەردانەی دا.

شاری جاسک بە دووراییی 350 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی «بەندەر عەباس» لە کەناراوەکانی دەریای عومان هەڵکەوتووە و یەکێکە لە شارە کەناراوییەکانی مەکران.

342/