AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:١٣:٤٦ د.ن
1326769

هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی «ھەسەدە» لە باکووری حەلەب

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بۆردومانکردنی مۆڵگەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری حەلەبی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلجەزیرە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی ناسراو بە "چنگ-شمشێر"ی لە دژی میلیشیا کوردییەکان ناسراو بە «ھەسەدە»کە لەلایەن ئەمریکاپاڵپشتی دەکرێن لە باکووری سووریا دەست پێکردووە.

ئەنقەرە کە ھەسەدە بە لقی سوریی گروپی پەکەکە دەزانێت، گەلێک جار بە بیانووی بەرپەرچ دانەوەی ئەم چەکدارانەو ھەروەھا تیرۆریستانی داعش لە باکووری سووریا ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆری ئەنجام داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دیمەشق چەندین جار داوای لە هێزەکانی تورکیا کردووە کە ئەم جۆرە هێرشانە ڕابگرن و خاکی باکوری سوریا بەجێبهێڵن.

پێکدادانی توند و تەقەی بەرامبەر لە نێوان سوپای تورکیا و میلیشیاکانی ناسراو بە "ھەسەدە" کە بنکەکانیان لە باکوری سوریایە، لە ڕۆژی یەکشەممەی حەوتەی ڕابردووەوەو دوابە دوای هێرشە بەرفراوانەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو هێزانە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، دەستی پێ کراوە.

342/