AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٧:٢٩:٤٣ د.ن
1326472

ئەنقەرە: ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان لە باکوری سوریا بەم نزیکانە دەست پێدەکات

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی سوپای وڵاتەکەی لە سوریا لە داھاتوویەکی نزیکدا ڕاگەیاند.

«خۆلوسی ئاکار»، وەزیری بەرگریی تورکیا، ئەمڕۆ لە دانیشتنی داخراوی پارتی دادو گەشەدا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی زەمینیی دژی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» به‌زوترین کات دەست پێ دەکات.

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا لەم دواییانەدا جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی سوپای ئەو وڵاتەی لە ناوچەکانی باکووری سووریا و عێراق لە داھاتوویەکی نزیکدا ڕاگەیاند.

هاوکات «ماریا زاخارۆڤا»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ناوچەکانی باکوری سوریا ڕایگەیاند: بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.

لە نزیکەی حەوتەیەک لەمەوبەرەوە کە تورکیا ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی لە دژی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکووری سوریا چڕکردەوە، چەندین هێرشی سەربازی بۆ سەر شاری کۆبانی ئەنجامداوە.

342/