بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەھدی عێراقی سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و عێراق ڕایگەیاند: داوامان لە لایەنی عێراقی کردووە کە سنوورەکان لە ڕێگەی حکومەتی ناوەندیی ئەم وڵاتەوە کۆنترۆڵ بکات، چونکە سنوورەکان لەلایەن لایەنی عێراقییەوە کۆنترۆڵ ناکرێن.
وتیشی: داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە کە خشتەیەک دیاری بکات بۆ جێبەجێکردنی پرسی چەکداماڵینی نەیاران، واتە ئەو تاقم و گروپانەی دژبەری کۆماری ئیسلامی کە لە باکووری عێراق دا سەقامگیرن.
ئالی سادق وتی: هەروەها داوای لەچەک داماڵرانی نەیاران و گەڕانەوەیان بۆ کەمپەکانمان کردووە وەک پەنابەر.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەش کردەوە کە، حکومەتی عێراق ڕەزامەند بووە بە دوو داواکاریمان و بۆ پرسی چەک داماڵین داوای دەرفەتی کردووە.
بابەتی گۆڕینەوەی کەسانی داواکراوایش لەسەر بنەمای لێکگەییشتنی نێوان سیستمی دادوەریی عێراق و ئێران تەوەرەیەکی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیە بووە کە بە تێروتەسەلی گفتوگۆی لەسەر کراوە.
342/