AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٧:٣٩:٤٦ د.ن
1324353

نانسی پلوسی: لە سەرکردایەتی پارتی دیموکرات دەکشێمەوە

نانسی پلوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژێک دوای ئەوەی کۆمارییەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولدا بەدەستهێنا، ڕایگەیاند، واز لە پۆستی سەرۆکایەتیی دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەھێنێت.

کۆمارییەکان بە دەستخستنی لانیکەم ٢١٨ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران، گەییشتنە زۆرینەی پێویست لە خولی داهاتووی کۆنگرێس کە لە ٣ی ژانویەی ٢٠٢٣ دەست پێدەکات، بەم شێوەیە لە کۆنگرەی داهاتوودا کۆمارییەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دیموکراتەکانیش بە دەست خستنی ٥٠ کورسی زۆرینەی ئەنجومەنی سێنایان دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ؛ پلوسیی تەمەن 82 ساڵ کە خەڵکی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و دوو خول وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کاری کردووە، ڕایگەیاندووە، لە کۆنگرێسدا دەمێنێتەوەو وەک چۆن لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا کاری کردووە،وەک نوێنەری سانفرانسیسکۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران دا لە سەر چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت.

پێدەچێت «حەکیم جێفری» نوێنەری نیویۆرک وەک سەرۆکی نوێی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس هەڵبژێردرێت. ناوبراو یەکەم یاسادانەری ڕەش پێست دەبێت کە سەرۆکایەتیی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس دا بە ئەستۆ دەگرێت.

342/