AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:٤٢:٠٦ د.ن
1324093

بەردەوامیی ناڕەزامەندیی فەرەنسییەکان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی مەکرۆن

خوێندکاران و فێرخوازانی بواری پزیشکی و مامۆستایانی فەرەنسی دژی سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە جارێکی تر دەستیان دایە خۆپیشاندان.

فێرخوازان و خوێندکارانی بواری پزیشکی ڕۆژی پێنج شەممە لە فەرەنسا بەرامبەر بە زیادکرانی چوارەمین ساڵ بە خولی فێرخوازییەکەیان لە بواری پزیشکی گشتی ناڕەزامەندییان دەربڕی.

ئەم سیاسەتە نوێیە بڕیارە وەک ئەوبەرایەتییەکی پێویست لەو ناوچانەی کە ژمارەی پزیشکان کەمترە، جێبەجێ بکرێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندکاران و فێرخوازانی بواری پزیشکی بە دروشمی «نا بۆ ملھوڕی» و «ڕاگیرانی سوکایەتی» بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن دژی وەھا سیاسەتێک بانگێشتن کران.

لەم چوارچێوەیەشدا ڕێپێوانێکی نیشتمانی لە پاریس و چەندین خۆپێشاندان لە ناوچەکانی دیکەی فەرەنسا بەتایبەت لە شاری لیۆن و نانتێس پلانی بۆ دانراوە.

«ڕافایل پرێنۆ»، سەرۆکی کۆمپانیای فێرخوازانی پزیشکی گشتیی فەرەنسا ڕایگەیاند: ئەمانە ڕێوشوێنی چەواشەکارانەن و لە ڕووی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری پزیشکییەوە ناکاریگەرن. لە ئێستادا پزیشکانی گشتی باشترین بارودۆخی دابەشکردنیان هەیە.

هاوکات، سەندیکاکانی مامۆستایانی ئامادەیی پیشەگەر لە فەرەنساش  ڕۆژی پێنجشەممە خۆپیشاندانیان لە چەند شارێک وەڕێ خست و داوای کشانەوەی سەرۆکی فەرەنسایان کرد لەو چاکسازییەی کە پێی دەڵێن چاکسازیی تاکڕەوانە.

342/