AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:٤١:٣٨ د.ن
1324092

ئەردۆغان: ڕێگە نادەین گروپە تیرۆریستییەکان پیلانگێڕی بکەن

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: ڕێگە نادات گروپە تیرۆریستییەکان پیلانگێڕی لە وڵاتەکەیدا بکەن.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتەیە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شەقامی ئیستقلال لە ئەستەمۆڵ ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران و زیاتر لە ٨٠ کەسیش بریندار بوون. ئەم تەقینەوەیە دوای سێ ڕۆژ لە تەقینەوەیەک لە گۆڕەپانی تەقسیم لە ئەستەمۆڵ ڕوویدا.

میدیاکانی تورکیا پێشتر بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە تۆمەتباری ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ کەسێکە بە ناوی «ئەحلام بەشیر» کە گوایە دانی بەوەداناوە کە لە سوریاوە هاتووەتە نێو تورکیاوە.

پێشتریش لە کاتی هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر سووریا، حکومەتی تورکیا لە لایەن هەندێک وڵاتەوە بە پاڵپشتیکردنی ئەو گرووپانە تۆمەتبار کرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆلۆ، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی گرووپی ٢٠ لە شاری «بالی» پایتەختی ئەندۆنێزیا، بە ئاماژەدان چەواشەکاریی تاقمە تیرۆریستییەکان، وتی: بەستنەوەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەقامی ئیستقلال لە ئەستەمۆڵ بەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو درۆیەکی بێمانای گروپی تیرۆریستییە، بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدا.

342/