AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٦:٣٧:٢٧ د.ن
1324084

هۆشداریی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە چەواشەکاریی ڕۆژاوا لە شۆرای حوکام

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتاکەی خۆی لە ئەفریقای باشوور سەبارەت بە لێکەوتە هەڵە و ناسازێنەرەکانی ئەمریکا و هەندێک وڵاتانی ئەورووپی لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکام هۆشداریی دا.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و خاتوو نالدی پاندور وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشووری دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی سەبارەت بە گەشەی پێوەندی دوو لایەنە و هەروەها هەندێک پرسی نێودەوڵەتی باس و گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێرای دەربڕینی هیواداری نیسبەت بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی دوو وڵاتەکە لە داهاتوویەکی نزیک، لە ئامادەیی دوو لایەنەکە بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی گەورە لە دریأەی گەشەی دوو وڵاتەکە پێشوازی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها سەبارەت بەلێکەوتەکانی تێگەییشتنی هەڵە و ناسازێنەری ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکام هۆشدایی دا.

342/