AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٤:١٩:١٢ د.ن
1322867

هەوڵی تورکیا بۆ دوورەپەرێز کردنی سیاسی کوردەکانی سووریا

بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا، گوشاری تورکیا لەسەر هەندێک وڵاتەکان وەکوو سوید و فەنلاند بۆ بچڕانی پێوەندی لەگەڵ کوردی سووریای هەوڵ بۆ دوورەپەرێز کردنی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریایان وەسف کردووە.

سەرەڕای ئەوەی کە فەنلاند و سوید بۆ ڕازی کردنی تورکیا لەگەڵ تەڤل بوونیان بە ناتۆ، گەمارۆی سەربازی لە دژی ئەو وڵاتەیان هەڵوەشاندووەتەوە بەڵام بەرپرسانی باڵای تورکیا داوای بچڕانی پێوەندی ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ گرووپەکانی کوردی سووریا و ڕادەست کدنەویە ئەو کوردانەی کردووە کە لە ڕوانگەی ئەنقەرەوە تیرۆریستن.

بەرپرسانی کوردی سووریا قسەکانی بەرپرسانی سوید سەبارەت بە پێداویستی دووری گرتن لە کوردی سووریایان پابەند نەبوونی ئەو وڵاتانە بە بەڵێنەکانیان سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ کوردەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش وەسف کردووە.

هەندێک مێدیای نزیک لە ئیدارەی خۆسەر لە سووریا گوشاری تورکیا لسەر وڵاتانی فەنلاند و سوید و هەروەها هەوڵی ئەنقەرە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تورکیا لەگەڵ حکومەتی سووریای هەوڵی ئەنقەرە بۆ دوورەپەرێز کردنی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا وەسف کردووە.

342/