AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٨:٥٩:١٣ د.ن
1322569

سەرکەوتنی ئافرەتێکی موسڵمانی فەلەستینیی دیکە لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا

ئافرەتێکی موسڵمانی فەلەستینیی دیکە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ویلایەتی جۆرجیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی یانەی ڕۆژنامەنووسانی لاو، «ڕوی ڕۆمان» ئافرەتێکی موسڵمانی فەلەستینییە کە توانیویەتی لە ویلایەتی جۆرجیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەربکەوێت.

«ڕۆی ڕۆمان» لە ساڵی 1994 لە ئۆردۆن لەدایک بووە، دایک و باوکی فەلەستینین، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستە سیاسییەکانداو، کاتێک تەمەنی حەوت ساڵان بووە لەگەڵ خێزانەکەی هاتووەتە ئەمریکا.

توییت نووسەکان سەرکەوتنی ئەم خاتوونە موسڵمانە فەلەستینییەیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ڕووداوێکی گرنگ لە ویلایەتی جۆرجیا زانیوە.

پێشتریش «ڕەشیدە تەیب» نوێنەری بەڕەچەڵەک موسڵمانی فەلەستینیی کۆنگرێسی ئەمریکا، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە لە ویلایەتی میشیگانەوە، جارێکی دیکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

جگە لەم دوو ئافرەتە موسڵمانە ،«ئیلهان عومەر»ی سیاسەتمەداری موسڵمان و دیموکراتی موسڵمانی لەدایک بووی سۆمالیش ، جارێکی دیکە لە ویلایەتی مینەسوتا وەک نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

342/