AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٨:٥٦:١٥ د.ن
1322564

هیچ چەکێکمان بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا نەداوەتە ڕووسیا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بولگاریا وتی: بە پێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، لەمپەرێکمان بۆ هەناردە و هاوردە کردنی چەک نییە، بەڵام هیچ چەکێکمان نەداوەتە ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و نیکۆلای میلکۆف وەزیری دەرەوەی بولگاریا لە پێوەندیکی تەلەفۆنیدا دواین گۆڕانکاری و پێوەندییە دوولایەنە و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی دایە سەر گفتوگۆکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەنا.

ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئۆکراینا جەختی کرد: ئێمە دژی بەردەوام بوونی شەڕ لە ئۆکرایناین و بۆ ئاگربڕ هەوڵ دەدەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا وتی: ئێمە بە پێی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش، لەمپەرێکمان بۆ هەناردە و هاوردە کردنی چەک نییە، بەڵام هیچ چەکێکمان نەداوەتە ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا. هەلوێستی ئێمە دژی پەرەسەندنی ناتۆ لە ناوچەکە و دژی شەڕ لە ئۆکراینایە.

342/