AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٦:٥٣:١٤ د.ن
1313683

ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر، ڕۆژێکی ئاسایی نییە/ ئێمە لە بەرانبەر زلهێزەکانەوە وەستاوین

ڕێبەری باڵای ئێران وتی: ڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەر ڕۆژێکی ئاسایی نییە، ڕۆژێکی زۆر گرینگ و گەورەیە.

هاوکات لەگەڵ جێژنی گەورەی لەدایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام سادق، بەرپرسانی دەسەڵات، کۆمەڵێک لە بەرپرسان و میوانانی بەشدار لە سی و شەشەمین کنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارە، وتی: کەسایەتی پێغەمبەر هەڵکەوتەی هەموو جیهانە. نیشانەکانی گەورەیی خودا لە هەموو خولەکانی ژیانیان دیارە، تەنانەت لە کاتی لەدایک بوونی.

هەروەها وتیان: ئاسەوارەکانی تەوحید و نیشانە کردەییەکانی تەوحیدیش لە ڕۆژی لەدایک بوونیان دەبینین. لە لەناوچوونی بوتەکان لە ناو کەعبە تا وشک بوونی دەریاچەی پیرۆز، کوژانەوەی ئاگردانی پیرۆز و داڕمانی میچی کۆشکی کەسرا.

ڕێبەری باڵای ئێران وتی: ڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەر ڕۆژێکی ئاسایی نییە، ڕۆژێکی زۆر گرینگ و گەورەیە. ئێمە ئەو ڕۆژە جێژن دەگرین بە ئەو بۆنەوە. بەڵام جێژن گرتن بەس بە واتای شادی کردن نییە، جێژن گرتن بۆ وانە فێر بوونە.

هەروەها وتی: کاتێک موسڵمانان تووشی کێشە و ڕەنج دەبن ئەوا پێغەمبەر تووشی ئەو کێشە دەبێت، ئەوە تایبەتی موسڵمانانی سەردەمی پێغەمبەر نییە و ئەگەر موسڵمانان لە ئەم سەردەمدا لە فەلەستین و میانمار و .. تووشی کێشەن، بزانن ئەو ڕەنجە ڕۆحی پاکی پێغەمبەریش دەگرێتەوە.

ڕێبەری ئێران درێژەی دا: یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکان جودایی موسڵمانەکانە. لێک جوداین، کاتێک لێک جوداین و خێری یەکترمان ناوەێت، ئەنجامەکەشی هەر دەبێت بە ئەمە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: ئەبێ بڕۆین بەرەو کردەیی کردنەوەی هەفتەی یەکگرتوویی. ئێستا یەکگرتوویی واتا چی؟ ئامانج لە یەکگرتوویی بەدڵنیاییەوە یەکگرتوویی مەزەبی نییە و یەکگرتوویی جوگرافیاییش نییە. ئامانج لە یەکگرتوویی، یەکگرتوویی لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئۆمەتی ئیسلامییە هەمبەر پیلانی دوژمنان.

342/