AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٣٩:٠٧ د.ن
1309590

هۆشداریی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ، کۆلێرا لە هەموو جیهان دا خەریکە تەشەنە دەکات

هۆشداریی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ، کۆلێرا لە هەموو جیهان دا خەریکە تەشەنە دەکات

لە ئەناتۆڵی، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕایگەیاندووە کە دوای چەندین ساڵ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە کۆلێرا لە جیهاندا، ئێستا حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆلێرا لە سەرتاسەری جیهان ڕوو لە زیاد بوونە.

ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستیی زیادبوونەوەی تووشبووان بە کۆلێرای زۆر نیگەرانکەر ڕاگەیاندووە.

فیلیپ باربوزا، سەرۆکی بەشی کۆلێرا و نەخۆشینەکانی سکچوونی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێڤ وتی: نەک تەشەنە سەندنی زیاترمان هەیە، بەڵکوو خودی نەخۆشییەکان گەورەتر و کوشندەترن.

دەوترێت تەنیا لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2022، 26 وڵات تەشەنە سەندنی کۆلێرایان ڕاگەیاندووە.

ئەو بەرپرسە لە درێژەدا وتی: نیگەرانییەکان سەبارەت بە باشووری ئەفریقا، هیندستان، ئەفغانستان، بەنگالیا، پاکستان و نێپاڵ و هەروەها وڵاتانی دراوسێیان هەیە و ئەو دۆخە ئەگەری هەیە بگاتە وڵاتگەلێکی خەساربەرکەوتوو وەکوو لوبنانیش.

342/