AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٣٦:٣١ د.ن
1309585

ئامادەبوونی کارای ئێران لە پێشانگای بیناسازیی شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان

یەکەم پێشانگای پسپۆڕیی نێودەوڵەتیی پیشەی بیناسازی بە ئامادەبوونی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق خەریکە بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ یەکەم پێشانگای پسپۆڕیی نێودەوڵەتیی پیشەی بیناسازی بە بەشداریی پتر لە ١٢٠ کۆمپانیا لە حەوت وڵاتەوە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق خەریکە بەڕێوەدەچێت.

لەم پێشانگایەدا ھەتا ئەمڕۆ ھەینی زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیای ئێرانی تیای دا بەشدارن.

ئێران و هەرێمی کوردستان لەبەر خاڵە هاوبەشەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا هاوکاریی سیاسی و ئابووری و زانستیی بەرفراوانیان پێکەوە هەیە.

342/