AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٣ ئەیلوول ٢٠٢٢

٨:٤٣:٠٢ د.ن
1303076

ڕێبەری مەزنی شۆڕش: کۆماری ئیسلامی ئەژدیهای حەوت سەری ئیستکباری پاڵدا بۆ دواوە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیدارێک دا لەگەڵ ئەندامانی مەجلیسی جیهانیی ئەهلی بەیت و میوانانی بەشدار لە حەوتەمین کۆنگرەی ئەم مەجلیسە، فەرمووی: کۆماری ئیسلامی بە ئیلهام لە ئەهلی بەیت، ئەژدیهای حەوت سەری ئیستکباری پاڵدا بۆ دواوە و پێشکەوتنی بەدەستهێنا.

بەپێی راپۆرتی بنکەی راگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ (چوارشەممە) لەم دیدارەدا، گەورەیی و خۆشەویست بوونی ئەهلی بەیتی لە جیهانی ئیسلام دا بێ وێنە  ناو برد و جەختی لەوە کردەوە : کۆماری ئیسلامی وەک ئاڵای شەکاوەی ئەهلی بەیت لەدژی سیستمی دەسەڵات، پێی وایە لە جیهانی ئیسلامیدا هیچ هێڵێکی جیاکەرەوەی ئایینزایی، نەتەوەیی و مەزهەبی و ڕەگەزی  راستەقینە نیە و تاکە هێڵی دابەشکەری دیار و ڕاستەقینە ،  سنوورداردانانی نێوان جیهانی ئیسلام و بەرەی جیهانی کوفر و زۆرداریی جیھانیە .

ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووشی: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی وەک مۆدێلێک و واقعێکی زیندوو توانیویەتی خۆڕاگری لە بەرامبەر هەموو جۆرە دوژمنایەتی و هێرشێکدا نیشان بدات و ئەو نەمامە تازە رواوە بکات بە دارێکی کۆن. بێگومان بوون بە نمونە، بە مانای پەیڕەوکردنی پێکهاتەی سیاسی نییە، بەڵکو پابەندبوون بە پرەنسیپ و بنەماکانی ئیمام خومەینی (ر.ع)ە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی هاندانی گەلانی دیکەی بۆ ڕاوەستان لەدژی زۆرداریەکانی بە هۆکاری توڕەیی سیستمی زاڵیەتی خوازی و دوژمنایەتیەکان زانی وفەرمووی: پووچەڵکردنەوەی پلانە تاوانکارییەکانی ئەمریکا لە وڵاتە جیاوازەکاندا کە نموونەیەکیان داعش بوو ، بووە هۆی پڕوپاگەندەی چڕی لە ئێران ترساندن و لە شیعە ترساندن ، و تاوانبارکردنی ئێران بە دەستوەردان لە کاروباری  وڵاتانی دیکە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەستێوەردان لە وڵاتانی دیکە ناکات، تۆمەت لێدانی دەسەڵاتداران لە ئەنجامی بێ توانایی ئەوان لە پێشگرتن لە پێشکەوتنی بەرچاوی نیزامی ئیسلامیی ناو برد و گوتی، بێگومان پێویستە هەموو لایەک لە بەرامبەر سیاسەتی ئیستکباریی وشیار بن و شوێنیان نەکەون .

 ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سیاسەتی ئێستای ئیستکباری تۆخکردنەوەی جیاوازی و هێڵە دابەشکەرە ناواقیعیەکان لە جیهانی ئیسلام دا زانی و جەختی کردەوە  ھاندان و پیلانگێڕی بۆ شەڕی شیعە-سوننە، عەرەب-عەجەم، شیعە-شیعە و سوننە-سوننە کە ئێستا لە هەندێک لە وڵاتان دەبینرێ ، سیاسەتی شەیتانی گەورە یانی ئەمریکایە، کە دەبێت لە بەرامبەری دا وریا بین .

لە کۆتایی دا ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەدا کە ئایندەی جیهانی ئیسلام گەشاوەیە و کۆمەڵگای شیعە دەتوانێ ڕۆڵێکی گەورەی تێدا بگێڕێت.

342/