« دۆناڵد ترەمپ» لە ٨ی مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایەنە لە بەرجام کشایەوە و بانگەشەی کرد کە خوازیاری ڕێککەوتنێکی پتەوترو درێژترماوەترە لەگەڵ تاران دا. هەروەها حکومەتەکەی بایکۆتێکی یەکلایەنەی بەربڵاوی لەژێر ناوی "ئەوپەڕی گوشار» بەسەر ئێران‌دا سەپاند کە دواجار شکستی هێنا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وردەکارییەکانی ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوکردەوە کە لە کۆشکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە فلۆریدا دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەم وه‌زاره‌تخانەیە راشیگه‌یاندووە که له نێو ئه‌و به‌ڵگه نهێنییانه‌دا که تره‌مپ دوای کۆتاییهاتنی سه‌رۆکایه‌تیەکەی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوونی، به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به "رۆژێک دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له رێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران" یش بەدی دەکرێت.
342/