AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١ ئەیلوول ٢٠٢٢

١٢:٣٦:٥٧ د.ن
1302428

کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی جی ٢٠ سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی بەبێ دەرکردنی بەیاننامەیەک

کۆبوونەوەی یەک ڕۆژەی گروپی بیست سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوای جیهانی لە شاری بالی لە ئەندۆنێزیا ڕۆژی چوارشەممە بەبێ بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی ئەو گرووپە کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حکومەتی ئەندۆنێزیا لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا هۆشداری دا سەبارەت بە داخ بوونی گۆی زەوی و داوای هاوکاریی وڵاتانی جیهانی کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەریی پێویست لەم پەیوەندییەدا.

لەم کۆبوونەوە یەک ڕۆژەیەدا، ئەندۆنێزیا وەک سەرۆکی ئێستای گروپی ٢٠ ،تەنیا بە پێشکەشکردنی پوختەیەک لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە و ئاشکرا کردنی ڕوانگەجیاوازەکانی ئەندامانی گروپەکە لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بەسەندەی کرد.

کۆبوونەوەی لوتکەی کەشوهەوای جی ٢٠ لە کاتێکدایە کە ڕووداوە قورسەکانی کەشوهەوا وەک ئاگرکەوتنەوە و لافاو و شەپۆلی گەرما کاریگەری لەسەر چەند ناوچەیەکی جیهان هەبووە، لەنێویاندا لافاوێکی بێ وێنە لە پاکستان لە چەند حەفتەی ڕابردوودا کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی لانیکەم هەزار کەس.

زانایان دەڵێن زۆربەی ئەو جۆرە ڕووداوە خێراو قورسانەی کەشوهەوا کە لەو گۆڕانکارییە کەشوهەوایانەوە سەرچاوە دەگرن کە مرۆڤ بۆخۆی ڕۆڵی تیادا ھەیە.

342/