بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ی ئاب وەزارەتی بەرەڤانی ئەمریکا «پنتاگۆن» بڕیاری دا هێزێکی زۆرتری سەربازی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جێگیر بکات و بەمەبەستی پاراستنی ستافەکەی ڕێوشوێنی توندتری ئەمنی بگرێتە بەر.
وتەبێژی پنتاگۆن لەم بارەیەوە بە میدیاکانی وتووە: پلانیان داناوە بۆ زیادکردنی هێزی سەربازی و ڕێوشوێنی ئەمنی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ناوچەکە درایە بەر مووشەک و ئاڕ پی جی.
بۆ ماوەی رۆژێک شەڕێکی قورس لە ناوچەی سەوز لە بەغدا لە نێوان سەرایا سەلامی سەر بە سەدر و حەشدی شەعبی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی روویداو چەکی جۆراو جۆری تێدا بەکارهێنراو، ناوچەی سەوزیش کرایە ئامانجی چەندان مووشەک وە ئەنجامی ئەو توندتیژیەش پتر لە٣٠ کوژراو سەدان برینداری لێکەوتەوە.
342/