AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٨ ئاب ٢٠٢٢

٦:٠٤:١٣ د.ن
1301304

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داخ و مخابنی خۆی لە شکستهێنانی دەیەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوەی ئێن پی تی دەربڕی

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەربڕینی داخ و مخابن لەوەی کە وڵاتانی بەشداربوو لە دەیەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوەی ئێن پی تی لە ڕێگەی کۆدەنگی نەگەیشتنە بەڵگەنامەیەکی کۆتایی، بانگی هەموو وڵاتانی جیهانی کرد بۆ دیالۆگ و دیپلۆماسی و دانوستان بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژی و مەترسیی ئەتۆمی .

دەیەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوە بە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی (NPT) دوای دوو ساڵ و نیو لە دواخستنی لە یەکی ئاب بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 188 وڵاتی ئەندام لە سکرتاریەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک  دەستی پێکرد و رۆژی ھەینی 26 ی ئاب کۆتایی ھات .

بەهۆی دژایەتی روسیاوە ئەم کۆنفرانسە بەبێ پەسەندکردنی بەڵگەنامەی کۆتایی کۆتایی بە کارەکانی هێنا و هەروەها ئێران ناڕەزایی خۆی لە ناوەڕۆکی ناهاوسەنگی ڕەشنووسی بەڵگەنامەی کۆتایی دەربڕی.

لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک وڵات بوونە هۆی شکستهێنانی کۆنفرانسی ئێن پی تی، لەوانە لە ساڵی ٢٠١٥دا هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوا بوونە هۆی شکستی ئەم کۆنفرانسە.

بڕیارە یازدەهەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوە بە پەیمانی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠٢٦ لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەبچێت.

342/