AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٤ ئاب ٢٠٢٢

٢:٤٢:٢٥ د.ن
1300432

دۆزرانەوەی پتر لە ٣٠٠ بەڵگەی نھێنی لە ماڵەکەی ترەمپ

دەوڵەتی ئەمریکا ھەتا ئێستا پتر لە ٣٠٠ بەڵگەی بە مۆرکی نهێنییەوە لە ماڵەکەی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتە دۆزیوەتەوە، لەوانە بەڵگەی سی ئای ئەی و ئێف بی ئای و دەزگا ئاسایشتییەکانی سەرتاسەری وڵات.

لە یەکەم  قۆناغ دا پتر لە ١٥٠ بەڵگەی نهێنی لەلایەن دەزگای ئەرشیفی نیشتمانیی ئەمریکاوە لە مانگی ژانویە خڕکراوەتەوە ، ئەمە پێش ئەوەی کە راوێژکارانی «ترەمپ» لە مانگی ژوئەنی رابردوودا وەجبەی دووھەم ئەو بەڵگانە رادەستی وەزارەتی داد بکەن.

لە ئەنجام دا لە میانەی پشکنینی ئەم مانگەی ماڵی سەرۆکی پێشوو ئەمریکا لە شاری «مارالاگۆ» لە ویلایەتی فلۆریدا دەست بەسەر پاکێجی سێھەمی بەڵگەکاندا گیرا.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریکا هیچ لێدوانێکی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌داوه‌. «دۆناڵد ترەمپ» ڕۆژی دووشەممە داوای لە دادگای فیدراڵی لە ویلایەتی فلۆریدا کرد کە ڕێگری بکات لە شرۆڤەکردن و لێدوان لە بارەی ئەو بەڵگانەی وا لە ماڵەکەی دا دەرھێنراوە ھەتا ئەو کاتەی کە کەسێکی پسپۆڕ بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە دیاری دەکرێت.

ئەم گەڕانە بەشێکە لە لێکۆڵینەوەیەکی فیدراڵی لە بارەی ئەمەی کە ئایا ترەمپ لە کۆتایی خولی سەرۆکایەتیەکەیدا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی نایاسایی بەڵگەی لەگەڵ خۆی دا لابردووە یان نا.

ترەمپ و لایەنگرانی ئەو کارەی FBI و وەزارەتی دادی ئەمریکایان بە هێمای دەستدرێژیی دەوڵەتی تازەو ئەشکەنجەو ئازاردانی سیاسی وەسف کردووە.

342/