AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٣ ئاب ٢٠٢٢

٢:٣٤:٥٦ د.ن
1300152

مۆسکۆ و دیمەشق: دزینی نەوتی ئەمریکا بووەتە هۆی قەیرانی گەلی سووریا

ڕووسیا و سووریا ئیدانەی تاڵانکردنی سامانی گەلی سووریایان کرد لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی واشنتۆن و داوای ڕێوشوێنی توندیان کرد بۆ ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی نەوتی ئەم وڵاتە بۆ دەرەوەی وڵات.

لەگەڵ شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش وەک قۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا لە کانوونی دووەمی 2016، هێزەکانی ئەمریکا راستەوخۆ جێگەی ئەم گرووپەیان گرتەوە و لەو کاتەوە دەستیان بە دەرهێنان و دزینی نەوتی سووریا کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا)، دەستەی هەماهەنگیی وەزیرانی سووریا و رووسیا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا، رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا رایانگەیاند، بەردەوامیی بە تاڵان بردنی نەوتی سووریا لەلایەن ئەمەریکاوە هۆکاری سەرەکیی دۆخی سەختی مرۆییە کە هاوڵاتیانی سوریا بەدەستیەوە دەناڵێنن.

شاندەکانی هەماهەنگیی مۆسکۆ و دیمەشق جەختیان لەوە کردەوە کە وڵاتانی ڕووسیا و سووریا بە توندی ئیدانەی داگیرکردنی زەوی و زاری سووریا و تاڵانکردنی سامانی گەلی سووریا لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکەن؛ ئەو هێزانەی کە ڕۆژانە نزیکەی ٦٦ هەزار بەرمیل نەوتی دەرهێنراو لە سوریا تاڵان دەکەن.

مۆسکۆ و دیمەشق لەم بەیاننامەیەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە تاڵانکردنی نەوتی سووریا لەلایەن واشنتۆنەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی و ئەمەش بووەتە هۆی بەردەوامبوونی دۆخی سەختی مرۆیی چونکە بە ملیۆنان هاوڵاتی سوری بەدەست کەمی وزە و خۆراک و ئاو و کەرەستەی دیکەی سەرەکییەوە دەناڵێنن.

342/