AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

١٩ تەمووز ٢٠٢٢

٣:٢٧:٠٥ ب.ن
1274902

وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران و تورکیا و ڕووسیا سبەینێ بەڕێوەئەچێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران و تورکیا و ڕووسیا سبەینێ لە تاران بەڕێوەئەچێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ،  حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرکردەکانی رەوتی ئاستانە سبەینێ بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و پووتین لە تاران بەرێوەدەچێت.

وتیشی: بڕیاری سەرەکی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دەستەبەریی رەوتی ئاستانە لە تاران بۆ کەم کردنەوەی پێکادان لە ناوچەکانی سووریا لەم وڵاتەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتیشی: قەیرانی ئەمنیی نوێ نێوان سووریا و تورکیا دەبێ کۆنترۆڵ بکرێت و من لە سەفەرم بۆ ئەنقەرە و دیمەشق پەیامی سەرۆک کۆمارم لەمبارەوە گواستەوە.ئێران هەوڵ دەدات ئەم کێشەیە بە رێگاچارەی سیاسی کۆتایی پێبێنێت.

342/