AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٩ ئایار ٢٠٢٢

١٠:١٨:٠٨ ب.ن
1261949

تەقینەوەی بۆمبێک لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا بە لانیکەم چوار کوژراو و دوو بریندار

لە تەقینەوەی خانوویەک لە شاری پاتێستاون لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرپرسانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە کە دزەکردنی گاز هۆکاری ئەگەریی تەقینەوەکە بووە.

پاتێستان دەکەوێتە ٤٠ میل لە باکووری ڕۆژئاوای شاری فیلادلفیا.

بە گوێرەی بەرپرسانی ناوچەکە لانیکەم دوو کەس بێسەروشوێنن و کارمەندانی فریاگوزاریش بەدوای پاشماوەکان دا دەگەڕێن.

بەرپرسانی پۆلیس رایانگەیاند، دوو کەسی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە ناوخۆییەکان. باس لە ژماری بریندارەکان نەکراوە.

342/