AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٩ ئایار ٢٠٢٢

١٠:١٧:٢٩ ب.ن
1261948

لەسەر بەنداوچێکردن عێراق بە توندی ھۆشداری بە ھەرێم ئەدات

لەسەر بەنداوچێکردن عێراق بە توندی ھۆشداری بە ھەرێم ئەدات

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ھەروەھا محەمەد بەلداوی ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژیی‌و خزمەتگوزارییە فیدراڵییەکان لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وەزارەتێکی فیدراڵیی‌و سیادییەو مامەڵە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ دا دەکات، هەربۆیە هەموو چالاکییەکانی دروستکردنی بەنداو، دەریاچەو  پڕۆژە گرنگەکانی ئاودێریی لەسەرتاسەری عێراق دەبێت لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان‌و حکومەتی ناوەندییەوە ڕێکبخرێن‌و بڕیاریان لێبدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهیچ شێوەیەک نابێت بڕیار لەدرووستکردنی بەنداوی نوێ لەهەرێمی کوردستان بدرێت بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا.

بەلداوی هەروەک وتویەتی:"پرۆسەی ڕێکخستنی سەرچاوە ئاوییەکان‌و سامانە سروشتییەکان پرسێکی فیدراڵییەو حکومەتی ناوەندیی بەپێی ئەوەی کە بەبەرژەوەندی گشتیی دەزانێت بڕیاری لێدەدات.جەختیشیکردۆتەوە، هەرێم مافی ئەوەی نییە لەسەر حیسابی پارێزگاکانی تر، لەگەڵ حکومەتی ناوەندی مامەڵە بەدۆسیەی ئاوەوە بکات.

لەماوەی ڕابردووشدا، عەلی حوسێن سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری ڕایگەیاندبوو، "ئامانجی سەرەکی هەرێمی کوردستان لەدرووستکردنی بەنداوی نوێ لەسێ پارێزگاکەی هەرێم بۆ ئەوەیە  پێگەیەکی سیاسیی‌و ئابووریی چارەنووسسازو یەکلاکەرەوەی لەسەر سیاسەتی عێراق هەبێت‌و باشوورو ناوەڕاستی عێراقیش تینوو بکات".

342/