بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان،«لوقمان عەبدولقادر» سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ونبوانە و تائێستاش کێشە هەنوکەییەکانی کەیسی ونبوان چارەسەر نەکراون، هەروەها کێشە و لەمپەریش هەیە لەبەردەم گەڕانەوەی منداڵەکان.
بەگوێرەی ئامارێکی لیژنەی منداڵە ونبوەکانی پارێزگای هەڵەبجە، تائێستا ١١٨ منداڵی شارەکە کە لەکاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە خێزانەکانیان دابڕوان، چارەنوسیان نادیارە کە بەشێکی زۆریان لەو کاتەدا لەگەڵ خێزانەکانیان لە ئێران ونبون و رادەستی ژمارەیەک خێزانی ئەو وڵاتە کراون.
رۆژی جیهانیی ونبوان مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٠ کاتێک منداڵێکی ئەمریکی لە رێگای قوتابخانە ون دەبێت و لە ساڵی ١٩٨٣دا دەدۆزرێتەوە.
342/