AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٧ ئایار ٢٠٢٢

١٠:٤٢:٢٤ ب.ن
1261321

سووریا: ھەوڵی تورکیا بۆ پێکھێنانی ناوچەی ھێمن ھەنگاوێکی دەست درێژکارانەیە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ھەوڵی تورکیا بۆ پێکھێنانی ناوچەی ھێمن لە سووریا ھەنگاوێکی دەست درێژکارانەو کۆڵۆنیالیستیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەیەک دا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: دەوڵەتی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە ھەوڵی پێکھێنانی مەکۆیەکی ڕوو لە تەقینەوەیە لەنێوخۆی سووریادا.

لە نامەکەی سووریادا ھاتووە: ئامانجی تورکیا لەم ھەنگاوە پشتگریی چەکەمەنی لە تاقمە تیرۆریستە چەکدارەکان و بەکارھێنانیان دژی نەتەوەی سووریایە.

جێگای ئاماژەیە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، بە نیازە ناوچەیەکی ھێمن لە نزیکی سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەی بە قوڵایی ٣٠ کیلومەتر پێک بھێنێت.

وتووشیەتی: ئەم ناوچانە شوێنگەلێکن کە ناوەندی ئۆپراسیۆنی دژی ئەو وڵاتەن و ھەرکە ھێزە چەکدارەکانیان و دەزگا ھەواڵگرییەکانی تورکیا ئامادە بن، ھێرشەکان دەست پێ دەکەن.

342/