AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٦ ئایار ٢٠٢٢

٩:٥٩:٠٣ ب.ن
1261041

تەقەکردن لە ویلایەتی تیگزاسی ئەمریکا

تەقەکردن لە ویلایەتی تیگزاسی ئەمریکا ١٩ کوژراوی لێ کەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئیریک سترادا» لە کاربەدەستانی ئاسایشتیی ویلایەتی تیگزاسی ئەمریکا وتی: ئەم تەقەکردنە لە قوتابخانەی سەرەتایی «ڕاب» لە شاری «ئیڤاڵد»ی ئەم ویلایەتە ڕووی داوەو لە ئەنجامی دا ١٨ قوتابی و مامۆستایەک کوژراون.

«ئیریک سترادا» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەم ڕووداوەدا تەقەکەرەکە بۆخۆشی کوژراوە.

«گرگ ئەبوت» فەرمانداری ویلایەتی تیگزاس ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی وتی: ھۆکاری ئەم تەقە کردنە تازەلاوێکی ١٨ ساڵان بە ناوی «سالوادۆر ڕاموس» بووە.

ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی ئامانج لەم تەقە کردنە بڵاو نەبووەتەوە ، بەڵام کاربەدەستانی خۆجێیی ئەمریکا وتوویانە لە بەر ئەم ڕووداوە تەواوی قوتابخانەکانی ئەم شارە داخراون

342/