AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٦ ئایار ٢٠٢٢

٩:٥٠:٤١ ب.ن
1261033

نامەی «بەشار ئەسەد» بۆ «میشێل عەون» بە بۆنەی ڕۆژی خۆڕاگری و ڕزگارکردنەوە

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا بە ناردنی نامەیەک ڕۆژی خۆڕاگری و ڕزگارکردنی لە «میشێل عەون»ی ھاوتای لوبنانیی خۆی پیرۆز کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «بەشار ئەسەد» لە نامەیەک دا بۆ «میشێل عەون» نووسی: ئەو سەرکەوتنەی کە ٢٢ ساڵ لەمەوپێش مسۆگەر کرا، وەک خاڵێکی وەرچەرەانی پرشنگدار لە مێژوودا دەمێنێتەوە، چونکو مافی سەرەکیی گەڕاندەوەو داگیرکەرانی بێ ھیوا کرد.

سەرۆک کۆماری سووریا ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، سەرکەوتنی خۆڕاگریی لوبنان دروست بوونی ڕێبازو بژاردەی خۆڕاگریی وەک مافێکی ئاسایی ھەر نەتەوەیەک کە سەروەرییە نیشتیمانییەکەی خەوشێندراوە، سەلماند.

جەختی لەوەش کردەوە کە، یادی ئەو پاڵەوانانەی کە بە خوێنی پاکیان ڕێبازی پڕلەشانازییان ڕوون کردەوە بەردەوام لە زەین دا دەمێنێتەوە.

ڕزگار کرانی باشووری لوبنان لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایونی بە ھۆی «حیزبوڵڵا» لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە بەردی بناغەی زنجیرە سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگریی لە بەرامبەر ئەم ڕژێمە لە تەواوی ناوچەکەدا ڕۆ نا.

342/