بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەشکەریان و شارۆکە نشینانی زایۆنی ڕۆژانە بە بیانووی جۆراوجۆر خەڵکی چەوساوەی فەلەستین شەهید، بریندار یان دەسبەسەر دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە فەلەستین تودەی، چەکدارانی زایۆنیست لە دەورووبەری شارۆچکەی بیتا لە باشووری نابلوس لەگەڵ لاوانی فەلەستینی تێکهەڵچوون و تەقەیان لێکردن و ژمارەیەکیان لێ بریندار کردن.
هەروەها چەکدارانی زایۆنی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە گوندی بەیت دێجان لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس کرد کە بە هۆیەوە دەیان فەلەستینی بریندار بوون.
لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا دەیان فەلەستینی بە تەقەی چەکدارانی زایۆنی شەھید بوون .
342/