بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوسینگەی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی دادگەریی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کاروانی عارف و هۆشیار سابر، ئەندامانی پێشووی حزبەکە، دوای 20 ساڵ زیندان لە هەولێر، بە هەوڵەکانی عەلی باپیرئەمیری کۆمەڵی دادگەری لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی هەواڵەکە، ئەو کەسانە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا ئەندامی کۆمەڵی دادگەریی ھەرێمی کوردستان بوون، عەلی باپیر دوای ئازادکردنی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە هەولێر پێشوازی لێکردن.
راپۆرتەکە هیچ لێدوانێکی لەسەر ھۆکاری گیرانی ئەم دوو کەسە نەداوە .
342/