بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پەردە لادان لە سەر ھێمای بەیتولموقەددەس لە مەیدانێکی کابۆل، وەھا ھەنگاوێکی بە جێگای ڕێز زانی.
لە بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل دا ھاتووە: ڕاگەیەندرانی ھاوپشتی لەگەڵ جەماوەری ستەملێکراوی فەلەستین و داکۆکی لە ئارمانجەکانی قودس وەکو مەبەستێکی ئەم پرۆژەیە ڕاگەیەندراوە.
باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان لە بەیاننامەکەی خۆی دا پێی داگرت: ئاوا ھەنگاوێک کە سەرچاوە گرتوو لە پشتگری کردنی بەھا مرۆڤی و ئیسلامییەکان و بەرنگار بوونەوەی داگیرکاریی ڕژێمی زایونییە، جێگای ڕێزە.
تالیبان حەوتەی ڕابردووش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە شەھیدکرانی «شیرین ئەبو عاقیلە»ی پەیامنێری ئەلجەزیرە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن ، ئەو تاوانکارییەی شەرمەزار کرد.
342/