AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٠ ئایار ٢٠٢٢

١٢:٥٨:١٩ د.ن
1259129

کوژرانی لەشکرییەکی تورکیا لە سووریا

لەشکرییەکی دیکەی تورکیا لە درێژەی دەستوەردانەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری سووریا کوژرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی گیان سپاردنی لەشکرییەکی دیکەی ئەم وڵاتە لە سووریای کرد.

ئەم وەزارەتخانەیە وێڕای دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەو لەشکریەی تورکیا کە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە ئەنجامی تۆپبارانێکی پەکەکە لە شەڕگەی «چڵەزەیتون» لە باکووری سووریا بریندار بووبوو، گیانی لە دەست دا.

وەزارەتی بەرەڤانی پێشتر ڕایگەیاند بوو کە لەو شاڵاوەدا لەشکرییەک کوژراوەو سێ لەشکریی دیکەش بریندار بوونە.

342/