بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تیرەوھۆزە عەرەبەکانی سووریا دەوارەکانی ناوچەی خۆیانیان بە ناوی «دەواری نیشتیمان» بەرپا کرد.
بەشداران بە بەرپا کردنی ئەو دەوارانە داکۆکیی خۆیانیان لە ھەوڵەکانی دەوڵەت بۆ بەردەوامیی ئاشتەوایی نیشتیمانی و بەھرە وەرگرتن لە بڕیارەکانی لێخۆشبوون لە مەڕ ھێزمەند کردنی پەیوەندیی دلۆڤانانەو بەشداریی چالاک لە ڕەوتی بنیاتنانەوە ڕاگەیاند.
ھەر لەم کاتەدا نەتەوە عەرەب و کوردەکان لە شاری حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاش گەڵاڵەی تازەی تورکیا بۆ چێکردنی ھێندێک خانوبەرەیان لە ناوچە داگیرکراوەکان و جێگیر کردنی ئاوارە سوورییەکانیان لەو شوێنانەدا ئیدانەکرد و لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت داوایان کرد ھەتا سیاسەت و ھێرشەکان بە مەبەستی گۆڕینی پێکھاتەی حەشیمەتی لەو ناوچانە ڕابگڕێت.
342/