AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

١٩ ئایار ٢٠٢٢

٤:١١:٠٨ د.ن
1258974

چوونی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا بۆ بنکەی سەربازیی تورکیا لە سووریا

سەرچاوەیەکی میدیایی باسی چوونی کاروانێکی ئەمریکی بۆ بنکەی سەربازیی تورکیا لە ڕیفی حەڵەبی سووریای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەو کاروانانەی ئەمریکا کە چوونەتە بنکەی سەربازیی تورکیا لە سووریا، ھەر ھەموو ھەڵگری ئاڵای ئەمریکا بوونە کە بە ھاوڕێیەتیی دەزگای ھەواڵگریی تورکیا چوونەتە ڕیفی باکووریی حەڵەبەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، ھاوکات کۆمەڵێک لە کۆپتەرو خۆفڕەکان کە وەک باسی دەکەن، ھی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەییە، لە ئاستێکی نزم دا بە درێژایی سنووری سووریاو تورکیا لە ڕێگای شاری «ئەعزاز»ەوە دەستیان کردووە بە فڕین.

میدیا حۆجێییەکان دەڵێن کە تورکیا یەکێک لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیشی ڕادەستی شاندی سەربازیی ئەمریکا کردووە.

342/