AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

١٩ ئایار ٢٠٢٢

٤:١٠:٣١ د.ن
1258973

سەردانی «گییەر پیدرسۆن» بۆ سووریا

نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا بەمەبەستی لێکدانەوەی بەستێنی ھەشتەمین خولی دانیشتنەکانی تاوتوێ کردنی یاسای بنەڕەتی، سەردانی دیمەشق دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «گییەر پیدرسۆن» نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە سەردانە دوو ڕۆژەکەی لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا دیدادو وتووێژ دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «پیدرسۆن» لە دیمەشق بەستێنی بەرپاکرانی ھەشتەمین خولی دانیشتنەکانی تاوتوێ کردنی یاسای بنەڕەتی لە شاری «ژێنێڤ» لێک دەداتەوە.

«پیدرسۆن» جیا لە وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ «ئەحمەد ئەلکەزبەری» سەرۆکی لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتی و «ئلێکساندێر یۆیمۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە سووریاش دیدار دەکات.

342/