AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٩ ئایار ٢٠٢٢

٤:٠٨:٥٢ د.ن
1258971

پەیامی بەرخۆدان بۆ ڕژیمی زایۆنی؛ بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا قەدەغەیە

سەرچاوە میدیاییەکان ڕوونیان کردەوە کە بەرخۆدانی فەلەستین لە پەیامێکدا رایگەیاندووە ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا نادەینە شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ئەلمەیادین، سەرچاوە میدیاییەکان ڕوونیان کردەوە کە بەرخۆدانی فەلەستین لە پەیامێکدا رایانگەیاندووە ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا نادەینە شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان.

بەرخۆدانی فەلەستین لە پەیامێک بۆ ڕژیمی زایۆنیستی رایگەیاندووە: ئیزن نادەین زایۆنیستەکان لە هێڵە سوورەکان تێپەڕ بن.

پێشتر ڕۆژنامەی زایۆنیستی "مەعاریو" دانی بەوەدا نا کە بەرپرسانی ئەم رژیمە بە هۆی دەرکردنی مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا لە سەرەتای جۆزەردان، سەبارەت بە زۆربوونەوەی کێشەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان نیگەرانن.

بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی لەم دواییانەدا رایانگەیاند ئەمساڵ ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا نادەینە شارۆچکەنشینەکان. گەر ئەم ڕێپێوانە بەڕێوە بچێت، ئەگەری شەڕ و پێکدادانی نێوان فەلەستینییەکان و زایۆنیستەکان زۆرتر دەبێتەوە.

342/