بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «بامبوس چارالامبوس» نوێنەری سەربە پارتی کرێکاری ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا لە لێدوانێکدا، کەڵک وەرگرتنی لەشکریانی زایونی لە توندوتیژیی ئیدانە کرد.
«بامبوس چارالامبوس» وتیشی: گوشاری سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و ھەڵوێستی فەرمیی ئێمە ئەمەیە کە بێ ئەرێ و نەرێ کەڵک وەرگراتی لەشکریانی ئیسرائیلی لە توندوتیژی ئیدانە بکەین.
ئەم کاربەدەستە بریتانیە وێڕای پێداگرتن لە سەر بەدواداچوونی سەربەخۆ، وتیشی: تاوانباران دەبێ ڕادەستی دەزگای دادەڤانی بکرێن، ئەمەش ھەمان ھەڵوێستی فەرمیی پارتی کرێکارە.
342/