بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان لە شاری «شەدادی» کەوتە بەر لانیکەم کەم دوو ڕۆکێت.
سەرچاوەیەکی سەربازیش ڕایگەیاند: سەرچاوەی ئەو ڕۆکێتانەی کە لە بنکەکەی ئەمریکا کەوتووە، لە سنووری سووریاو عێراق دایەو لە ڕادەی زیانەکانی ھیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ھێشتا وردیاتی زیاتر لەمەڕ زیان و یان ژمارەی کوژراوو بریندارانی شیمانەیی ئەم ھەڵمەتە و ئەوەی کە کێ بەرپرسیاری ھەڵمەتەکەیە لە بەر دەست دا نییە.
(سانا) ڕۆژی شەممەش باسی گوێزرانەوەی ٧٠ تانکەر نەوتی ھەڵێنجێندراوی ھەرێمە نەوتییەکانی لە لایەن سوپای ئەمریکاوە کرد بوو.
342/