بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەبدولعەزیز بن سەلمان» وەزیری وزەی عەرەبستانی سەعودی لە بیست و نۆھەمین کۆنفرانسی نەوت و گازی ڕۆژھەڵاتی ناڤین لە بەحرەین، باسی ئامادە بوونی ڕیازو کوێتی کرد بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە».
«بن سەلمان» لەم کۆنفرانسەدا وتی: موێت و عەرەبستان خوازیاری وتووێژن لەگەڵ ئێراندا سە بارەت بە ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە».چونکو ئەو سەرچاوانەی کە لەوێ دان بەرژەوەندیی ھتوبەشی ھەردووک وڵاتن.
لە پاش ڕاگەیاندنە، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بەم ڕێککەوتنە کاردانەوەی پیشان داو وتی: ھەرێمی گازیی «ئارەش_ئەلدرە». ھەرێمێکی ھاوبەشە لە نێوان وڵاتانی ئێران و کوێت و عەرەبستانی سەعودی و ھێندێک لە بەشەکانی لەو شوێنانەدا ھەڵکەوتوون کە لە نێوان ئێران و کوێت سنووریان بۆ دیاری نەکراوە.
جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران مافی خۆی بۆ بەھرەوەرگرتن لە ھەرێمی ھاوبەشی گازی «ئارەش_ئەلدرە» بە پارێزراو دەزانێ.
342/