بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانیی سەربە موریتانی بە سەرۆکایەتیی «موستەفا بلاە سەھیب» سەرۆکی لێژنەی «برایەتیی پەرلەمانی سووریاو موریتانی» گۆڕانکارییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆڵی سەرەکیی گەلانیان لە مەڕ سەقامی ناوچەکەدا تاوتوێ کرد.
سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: شەڕی دژی ناوچەکە، ھەر لە بنەڕەت دا شەڕێکی ھزری و بڕواییە کە لە شەڕی سەربازی مەترسی دار ترە و کاریگەرییەکی زیاتریشی ھەیە.
«ئەسەد» لە سەر گرینگایەتیی گەشتە دوو لایەنەکانی شاندەکانی پەرلەمانی و جەماوەری و کەڵک وەرگرتن دەرەنجامەکانی پێی داگرت و وتیشی: ئەم بابەتە دەبێ لە ڕێگای گۆڕینەوەی ئەم گەشتانە بە ھزرو میکانیزمی کاری ئەنجام بگرێت کە لە خزمەتی بەرژەوەندیی نەتەوەکان بێت.
342/