AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

١٦ ئایار ٢٠٢٢

٧:٣٩:٠٧ ب.ن
1257907

ڕۆژی نەهامەتی، درێژەی تاوانەکانی ئیسرائیل بە داکۆکیی رۆژاوا

ئەندامێکی باڵای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین وتی "ڕۆژی نیکبەت" لە ساڵی ١٩٤٨ەوە هێمای داگیرکردن و داگیرکردنی خاکی فەلەستین بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بۆ فەلەستینییەکان ١٥ی ئایار "ڕۆژی نەهامەتی" و هێمای کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکانە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە.

ڕۆژی نەهامەتی بۆ فەلەستینییەکان ڕۆژە تاڵەکانی داگیرکردنی زەوی و زارەکانیان و شەپۆلی یەکەمی ئاوارەبوون و دەرکردنی زیاتر لە ٨٠٠ هەزار فەلەستینی لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەهێنێتەوە یاد.

وه‌لید ئه‌لقه‌تەتی له‌ وتووێژێکی تایبه‌ت دا له‌گه‌ڵ ئێرانپرێس له‌ غه‌ززه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ڕۆژاوای کۆلۆنیالیست ڕۆڵی له‌  پێکهێنانی ڕژێمی ساخته‌ی ئیسرائیل  هه‌بووه‌ و تاوانی نه‌هامه‌تی له‌ خاکی فه‌له‌ستین به‌رده‌وامه‌.

ئه‌ندامی باڵای بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌له‌ستین گوتیشی: گه‌لی فه‌له‌ستین به‌رده‌وام به‌ ده‌ست داگیرکاری و ئاواره‌یی و سته‌می زایۆنیزمی کۆلۆنیالیزمی که‌ له‌ لایه‌ن ڕۆژاوا پاڵپشتی ده‌کرێت ، ئازار دەبینێ .

وەلید ئەلقەتەتی ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی درێژەی تاوانی نەهامەتی لە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە، کە ڕێگەی بە داگیرکردنی خاکی ئیسلامی و عەرەبی و فەلەستین داوە و بە دامەزراندنی ڕژێمی ئیسرائیل، تاوانی جۆراوجۆر لە دژی گەلی فەلەستین بەردەوامە.

ئەندامی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: سەرەڕای ئەو تاوانە قێزەونە، گەلی فەلەستین لەسەر بەرگریکردن لە خاکیان و داوای بەدیهێنانی مافەکانیان مکوڕە.

342/