بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆژی چوارشهممه له هێرشێکدا بۆ سهر ناوچهی "جێنین" له باکووری کهناری ڕۆژئاوا، هێزهکانی ڕژێمی زایۆنی له دووری 100 بۆ 150 میترهوه هێرشیان کرده سهر ڕۆژنامهنووسێکی فهلهستینیی کەناڵی ئهلجزیره و شەھیدیان کرد ، بهههمان شێوه ئامادەکاری ئهم کەناڵەش بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس؛ محەممەد شەڵدا وەزیری دادی فەلەستین ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، تیرۆری شیرین ئەبوعەقلە ڕۆژنامەنووسی شەھیدی ئەلجەزیرە کوشتنێکی پێشوەختە بووە.
شەڵدا گوتیشی : ئەو فیشەکەی بەر شیرین کەوت لە لایەن سوپای زایۆنیستیەوە ھاویژراوە ، هەروەها پێویستە بەرپرسانی زایۆنی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و سزا بدرێن.
وەزیری دادی فەلەستین جەختی کردەوە کە دۆسیەی تەواوکەری ئەبو عەقلە ڕەوانەی دادگای لاهای دەکرێت و ئەگەر ڕژێمی زایۆنی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکرێت، یاسای دارستان زاڵ دەبێت. هەروەها دەبێت دەسەڵاتێکی یاسایی هەبێت، چ لە ئەنجومەنی ئاسایشەوە بێت یان لە کۆمەڵی گشتییەوە.
تیرۆری ئەبو عەقلە یەکەم تاوان نییە کە ڕژێمی زایۆنی بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین ئەنجامی بدات و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە دوای دووهەمین ئینتیفازەی فەلەستین لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا ٤٥ ڕۆژنامەنووس بە دەستی ڕژێمی زایۆنی شەهید کراون.
342/