بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەشکەریانی رژێمی زایۆنی چوارشەممەی رابردوو بە ھێرش بۆسەر کەمپی جنین لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن ، شیرین عاقلە ھەواڵنێری فەلەستینیی کەناڵی ئەلجەزیرەیان شەھید کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد رەزا سەحرایی راوێژکاری نوێنەرایەتی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی ھەینی بە کاتی خۆجێیی لە کومیتەی زانیاریەکانی رێکخراوی نەتەوەکان گوتی : شیرین ئەبووعاقلە دەنگی ئازایەتیی گەلی فەلەستین و ھێمای نیشتمانیی خۆڕاگریی لە بەرامبەر دەستدرێژکاری و داگیرکاریی زاڵمانەیە بوو کە گەلی فەلەستین بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەسەریان دا سەپاوە .
نابراو جەختیشی کردەوە : کوماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی شەھیدکرانی ھەواڵنێری فەلەستینیی ، لەسەر داکۆکیی ھەمە لایەنەی خۆی لە گەلی فەلەستین لە خۆڕاگریی رەوا لە بەرامبەر داگیرکاری و دەستدرێژی و گەیشتن بە مافی چارەی خۆنووسین پێدادەگرێت .
342/