AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٥ ئایار ٢٠٢٢

٩:٣٩:٥٦ ب.ن
1257601

ئیسماعیل هەنییە: ئێستاکە کات کاتی سەرکەوتنی خوێن بە سەر شمشێرە

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستینی ناسراو بە حەماس بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە جنین وتی: ئێستاکە کات کاتی سەرکەوتنی خوێن بە سەر شمشێرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند؛ خۆڕاگریی فەلەستین بەرامبەر بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی هێرش کردنە سەر ئۆردوگای جنین، کوشتن و لێدانەکانیان لە مزگەوتی ئەقسا و جەنایەتەکانی دیکەی ئەم ڕژێمە هەر بەردەوام دەبێ و ئێستاکە کات کاتی سەرکەوتنی خوێن بە سەر شمشێرە.

هەنییە داوای لە دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کرد بە شێوەی فەرمی و بە کردەوە پەیمانی ئۆسلۆ هەڵوەشێنێتەوە و کۆتایی بێنێ بە هاوکاریی ئاسایشی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و لە سەر بەرنامەی خۆڕاگریی گشتداگر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکەری قودس چڕ بێتەوە  . 

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس راشکاوانە ڕایگەیاند: خۆڕاگریی فەلەستین خوازیاری پێکهاتنی ناوەندی فەرماندەرێتی مەیدانیی یەکگرتوویە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکەری قودس، لەبەر ئەوەی کە تەنیا بڕیاردانی لێبڕاوانە و ستراتژیک وەڵامدەری ئەم جەنایەتانە دەبێ.