بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا لە ڕووسیا ئەلیەوم، مێدیاکان باسی چوونە دەرەوەی کاروانی سەربازیی ئەمریکییان کرد لە بنکەی سەربازیی شەدادێ بەرەو ناوچەی تەل حەمیس هەڵکەوتوو لە دەڤەری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ئەو کاروانە لە ڕێگای جادەی ئەلبترۆل، لە ناوچەی تەل حەمیس بەرەو فڕۆکەجانەی خەراب ئەلجەیر لە ناوچەی ئەلیەعرەبیە ڕۆیشتن.
شیاوی باسە کە پێشتر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی بریتی لە تەقەمەنی و چەک و چۆڵ بە چوونە دەرەوە لە عێراق چوونە ناو بنکەی خۆیان لە فڕۆکەخانەی خەراب ئەلجەیر لە دەڤەری حەسەکە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
342/