AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٤ ئایار ٢٠٢٢

٣:١٠:٣٧ ب.ن
1257218

سەرۆکی وڵاتی ئیمارات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ھەواڵدەریی قەرمیی ئیمارت (وام) ژیانئاوایی «خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان» سەرۆکی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ھەواڵدەریی قەرمیی ئیمارت (وام) ڕایگەیاند: «خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان» سەرۆکی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ ھەینی لە تەمەنی ٧٣ ساڵان دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

«خەلیفە بن زاید» کوڕە گەورەی «زاید بن سوڵتان ئالی نەھیان» دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیمارات و پاشمیری ناوبراو بوو کە دوای ژیانئاوایی باوکی بوو بە دەستەڵاتداری ئەبوزەبی.

ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی ئیمارات لە بەرواری ٣ی نوامبەری ساڵی ٢٠٠٤ «خەلیفە بن زاید»ی وەکو سەرۆک و دەستەڵاتداری ئیمارات ھەڵبژارد.

«خەلیفە بن زاید» دووھەمین سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات بوو لە کاتی دامەزرانی ئەم وڵاتەوە لە دووھەمی دیسامبەری ساڵی ١٩٧١ و شانزدەھەمین دەستەڵاتداری ئەبوزەبی.

342/