بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەرەب ٤٨»، لەشکریانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ ھەینی ھەڵیانکوتایە سەر نەریتی بەڕێ کرانی تەرمی «شیرین ئەبو عاقیلە» لە بەر دەم نەخۆشخانەی «ئەلفەرەنسی» لە قودسی داگیرکراوو بەشدارانی نەریتەکەیان دایە بەر جەزرەبەو لێدان.
مانگی سووری فەلەستین لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دوابەدوای ھێرشی لەشکریانی ڕژێمی زایونی دەیان فەلەستینی بریندار بوونە.
پۆلیسی ڕژێمی زایونی تەواوی ئەو جاددەو ڕێگایانەی کە دەچوونەوە سەر نەخۆشخانەکە داخست و پێی بە ھەڵکرانی ئاڵای فەلەستین و بەرز کردنەوەی وێنەی پەیامنێرە شەھیدەکەی کەناڵی ئەلجەزیرە گرت.
342/