AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

١٢ ئایار ٢٠٢٢

١:٠٦:١٨ د.ن
1256950

ئۆپراسیۆنی تەقاندنەوەی سوپای عێراق و لەنێوچوونی نۆ داعشی

بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی تەقاندنەوە لە نێو تونێلێک لە «کەرکوک» ٩ تیرۆریستی داعشیی لەنێو برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی ئاسایشتیی وردو بە تەفەڕنجێکی باڵاوە، یەکەکانی تیپی سەوادەی ٥١ی لەشکری ١٤ی سوپا لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک توانییان تونێلێکی شوێنی خۆحەشاردانی داعشییەکان لە چیاکانی «گڕاو» بە سەر ٩ تیرۆریستی داعشی دا بڕوخێنن و لەنێویان بەرن.

لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە، ھێزەکانی ئاسایشت توانیویانە لەم ئۆپراسیۆنەدا شوناسی چەند داعشی لەوانە تیرۆریستێکی تناسراو بە «ئەبو عومەر» و داعشییەکی دیکەش بە ناسناوی «ئەبو سەفیە» بناسنەوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم تیرۆریستانە لە ھێرشی سەر تیپی ٩٦ی لەشکری ١٤ لە مانگی ئاپریلی ڕابردووش دا دەستیان ھەبووە.

342/