AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

١٢ ئایار ٢٠٢٢

١:٠٣:٥٩ د.ن
1256947

پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانیی تاران و دەوحە تەوەرەی گەشتەکەی نیری قەتەر بۆ ئێران

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و قەتەر وتی: لە گەشتەکەی میری قەتەر بۆ ئێران ڕێگاکانی پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانیی تاران و دەوحە تاوتوێ دەکرێ و پێ و شوێنی دەگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میری قەتەر سبەینێ پێنج شەممە بۆ پێ و شوێن گرتنی ڕێککەوتنەکان و لە ئاراستەی پەرە پێ دانی پەیوەندیی نێوان ئێران و قەتەر بە تایبەت ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان لە ئاراستەی بەرپا کردنی مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢ سەردانی ئێران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «عەدنان موساپوور» سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و قەتەر بە دەربڕینی ئەمەی کە گەشتەکەی میری قەتەر لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کاریگەرە، وتیشی: ھەڵسوڕاوانی ئابووریی قەتەرو ئێران ھۆگرییەکی زۆریان ھەیە بۆ ئەوەی پێکەوە ھاوکاریی زیاتر بکەن.

موساپوور پێشی داگرت: گەشتەکەی میری قەتەر بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بۆ ئێران لە ڕووی ئابوورییەوە دەتوانێ ڕێخۆشکەرو مزگێنی دەری داھاتوویەکی پرشنگدار بێت لە ڕووی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات.

342/