AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

١٢ ئایار ٢٠٢٢

١:٠٢:٤٨ د.ن
1256944

ئیسرائیل ھیچ دەستەڵاتێکی بە سەر شوێنەپیرۆزەکانی قودسی داگیرکراوەوە نییە

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وتی: ڕژێمی زایونی ھیچ دەستەڵاتێکی بە سەر شوێنەپیرۆزەکانی قودسی داگیرکراوەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلمەیادین»، «ئەیمەن سەفدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن ڕایگەیاند: قودس سەرزەوینی قودسی داگیرکراوەو «ئیسرائیل» وەکو ھێزێکی داگیرکەر ھیچ دەستەڵاتێکی بەسەر مزگەوتی ئەقساوە نییە.

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن، بە دەربڕینی ئەمەی کە قودسی داگیرکراو پێتەختی وڵاتی فەلەستینە، وتیشی: ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ گۆڕینی ڕەوشتی مێژوویی و مافەوانی لە پیرۆزایەتییە ئیسلامی و مەسیحی کایە کردن بە ئاگرەو ھەستی موسڵمانان دەڕووشێنێ و ناوچەکە بەرەو تەشەنە سەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان پاڵ پێوە دەنێت.

بە دەست پێ بوونی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر جەماوەری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاواو قودسی داگیرکراو پەرەی سەند.

342/